لەچەند رۆژی داهاتوودا محەمەد شیاع سودانی،
سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی پارێزگای کەرکوک دەکات.
کەناڵی کەرکوک، زانیویەتی، محەمەد شیاع سودانی،
لەسەردانەکەیدا بۆ شاری کەرکوک بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەک دادەنێت کە لە ناویاندا
پاڵاوگەیەک هەیە.
هەفتەی ڕابردوو، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی
عێراق لەگەڵ رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک کۆبوەوە و گفتوگۆیان لەسەر دۆخی ئەمنی
و خزمەتگوزاری و ئابوری پارێزگاکە کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چەند پرسێکی تایبەت بە
پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و پەرەپێدان لە پارێزگای کەرکوک کرا.
سودانی رایگەیاند، بەنیازن ژمارەیەک پرۆژەی
خزمەتگوزاری لە پارێزگای کەرکوک ئەنجامبدەن، لە چوارچێوەی ئەو پرۆژە
خزمەتگوزارییانەی حکومەت لە تەواوی پارێزگاکان دەستیپێکردووە.
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک دەربارەی
کۆبونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: بە سەرۆك وەزیرانم وتووە 25%ی
بودجەی رابردوو بە كەركوك بدەن، لەماوەی 2 بۆ 3 ساڵ ئەم شارە دەكەینە شارێكی نمونەیی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP