ئەمرۆ یەکشەممە 27ـی نیسانی 2025، دوو گەنجی ڕفێندراوی ئێزیدی دوای زیاتر لە 10 ساڵ لە ڕفاندنیان، ڕادەستی بنەماڵەکانیان کران.
دوو گەنجی ئێزیدی بە ناوەکانی دیار عەلی ڕەفۆ، خەڵکی گوندی کۆجۆ، لە دایکبووی ساڵی 2003 و عوسمان خەیلۆ خەدیدە، خەڵکی گوندی وردیە لە دایکبووی ساڵی 2007،، دوای زیاتر لە 10 ساڵ لە ڕفاندنیان لەلایەن ڕێکخراوی "تیرۆریستی داعشەوە"، لە ڕێگەی دەروازەی سنووری ڕەبیعە، ڕادەستی بنەماڵەکانیان کران.
ئەوەی دەرکەوتووە، ئەو دوو گەنجە، "لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا ڕەنج و ئازارێکی زۆریان کێشاوە. دیار چاوێکی لەدەست دا، عوسمانیش بەهۆی ئەو مەشق و ڕاهێنانە توندانەی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش دەستی ڕاستی بڕاوەتەوە."
سەرەڕای ئازادکردنیان، سەدان خێزانی ئێزیدی هێشتا بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ئازادکردنی ئازیزانیان دەکەن و "هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئازاد کردن و چارە کردنی ئەم قەیرانە مرۆییە."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP