بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی و بومەلەرزەزانی
هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەورە تریشقەو بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش
دادەبەزێت .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا
بڵاویکردەوە ئەمڕۆ ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، پێشبینی تاوه‌باران ده‌كرێت و
پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه .
ئاماژه‌ی به‌وەشکر‌د كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3-
5-2025 ئاسمان له‌نێوان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارینی نمه
باران له ناوچه شاخاویه‌كان و هه‌روه‌ها تاوه باران له رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم".
هەر بەپێی پێشبینییەکان، به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای
پێشبینیكراو بۆ ئەمڕۆ لە كه‌ركوك: ٣٣ پله‌ی سیلیزی دەبێت و لە هه‌ولێر و سلێمانی و
دهۆکیش لەدەوروبەری ٣٠ پلە سلیزی دەبێت .
هەر بەپێی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما بەردەوام
دەبێت لە دابەزین بەجۆرێک رۆژی سێشەممەی داهاتوو لەکەرکوک دەگاتە ٢٨ پلە و پاشان
دووبارە بۆ سەرووی ٣٠ پلە بەرزدەبێتەوە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP