لێبوردنی گشتی لەعیراق زیاتر لە 2500 کەس دەگرێتەوە

عێراق
21:21 - 2025-05-02

وتەبێژی وەزارەتی دادی عیراق رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی لێبووردنی گشتی بەردەوامە و تائێستاش زیاتر لە دوو هەزار و 500 بەندكراو ئازادكراون.

لەوبارەیەوە ئەحمەد لعێبی وتەبێژی وەزارەتی دادی عیراق راگەیاند: "پڕۆسەی لێبووردنی گشتی بەردەوامە و تائێستاش زیاتر لە دوو هەزار و 500 بەندكراو لە چوارچێوەی یاساكەدا ئازادكراون و هەوڵی تەواو دەدەین بۆ ئەوەی سەرجەم ئەوانەی یاساكە دەیانگرێتەوە، لە ماوەیەكی دیاریكراودا ئازادیان بكەین".

لە عیراقدا 30 بەندیخانە هەن، كە بە كۆی گشتی زیاتر لە 67  هەزار بەندكراویان تێدایە و بەشیكیان دوای پەسەندكردنی یاسایی لێبووردنی گشتی لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنەوە ئازادكراون.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP