دەسەڵاتی گشتیی گومرگیی عیراق لە راگەیەندراوێکدا
بڵاویكردەوە، تیمەكانیان دوای بەدواداچوون و بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی
بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بەشی فڕۆکەخانەی بەغدا، بە پاڵپشتی پۆلیسی
گومرگ، دوای پشکنینی ورد، توانیان لە ناو فڕۆكەخانەی بەغدا دەست بەسەر بڕێك ماددەی
هۆشبەردا بگرن، کە بە شێوەیەكی زۆر زیرەكانە شاردرابوویەوە.
راگەیاندراوەكەدا ئاماژەی بەوە كردووە: تۆمەتبارەكە
ماددە هۆشبەرەكەی لە ناو نەعلەکانیدا شاردبووەوە.
دەستەکە راشیگەیاندووە رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر تۆمەتبار دەگیرێتەبەر و رادەستی لایەنی
پەیوەندیدار دەكرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP