چین: ئامادەین بۆ گفتوگۆی بازرگانی ئەگەر ئەمریکا نیازپاکی نیشان بدات

ئابوری
21:18 - 2025-05-02

وەزارەتی بازرگانیی چین رایدەگەیەنێت: ئامادەین بۆ گفتوگۆی بازرگانی ئەگەر ئەمریکا نیازپاکی نیشان بدات.
وەزارەتی بازرگانیی چین رایگەیاند: لە دۆخی هەڵسەنگاندنی ئەگەری ئەنجامدانی گفتوگۆی بازرگانین لەگەڵ ئەمریکا، ئەوەش دوای لێدوانە دووبارەکانی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا کە ئارەزووی خۆیان بۆ دانوستان دەربڕیوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەمریکا لەم دواییانەدا لە رێگەی کەناڵی جیاوازەوە پەیامی بۆ چین ناردووە و خواستی خۆی بۆ دیالۆگ دەربڕیوە و چینیش لە ئێستادا بارودۆخەکە هەڵدەسەنگێنێت.

دەشڵێت: هەڵوێستی چین روون و یەکگرتووە و ئەگەر پێویست بکات دەجەنگین، بەڵام دەرگاکانمان کراوەن ئەگەر ئەمریکا بیەوێت قسە بکات.

لە کۆتاییشدا وەزارتی بازرگانی چین رایگەیاندوە: جەنگی باج لەلایەن ئەمریکاوە دەستیپێکراوە و ئەگەر ئەمریکا دانوستانی دەوێت، دەبێت نیازپاکی خۆی نیشان بدات بە راستکردنەوەی کردەوە هەڵەکانی و ئامادە بێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی زیادکردنی باجە تاکلایەنەکان.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP