سایتی شەفافیەت بڵاوی دەکاتەوە، داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 26-4-2025 تا 2-5-2025، بڕی 6 ملیار و 81 ملیۆن و 942 هەزار و 800دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك بڕی 6 ملیار و 81 ملیۆن و 942 هەزار و 800دینار بووە، بەجۆرێك كە %86ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %14ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و مقاسە سفرە.
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP