سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی بۆ هه‌رێم دا

ئابوری
19:57 - 2025-04-29


محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا لەسەر خەرجكردنی موچەی مانگی چواری موچەخۆرانی هەرێم و هیچ گرفتێکیش لە لیستی موچەدا نییە.

پەیامنێری کوردسات نیوز له‌زاری سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق وتی:" ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران باسی موچە نەکراوە، بەڵام محەمەد شیاع سودانی لەدوای کۆبوونەوەکە پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی ئەنجامداوه‌و بڕیاری لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم داوە."

وتیشی:" هیچ تێبینیەک و گرفتێک لەسەر لیستی موچەی فەرمانبەران نییە و سودانی، وەزارەتی دارایی راسپاردووە سبەینێ یاخود هەفتەی داهاتوو موچەی مانگی چواری هەرێم بنێرێت."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP