نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

ئابوری
10:06 - 2025-04-30

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی پێشوتر، هەردوو جۆرەکەی نەوت نرخەکەیان دابەزینی تۆمارکردوە.

نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (63) دۆلار و (50) سەنت لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی یەک دۆلار و 50 سەنت دابەزیوە.

هەروەها  نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (59) دۆلار و (63) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی یەک دۆلار و 40 سەنت دابەزیوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP