عێراق دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 5 ده‌ستپێكردو هه‌رێم چاوه‌ڕوانی مانگی 4 ده‌كات

ئابوری
15:44 - 2025-04-30


لە عیراق دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج (ئایار) دەستپێدەکات و مووچەخۆرانی هەرێمیش هەتا ئێستا مووچەی مانگی چواریان (نیسان-یان) وەرنەگرتووە، لەگەڵ ئەوەی دارایی هەرێم لیستی مووچەی بۆ بەغدا ناردووە.

حوسام عەبدولسەتار، جێگری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی گشتیی عیراق رایگەیاندووە: "بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی ژمێریاریی لە وەزارەتی دارایی خەرجکردنی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی 5 دەستیپێکردووەو بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە خانەنشینان دەکەین سەردانی ناوەندەکانی خەرجکردنی پارە بکەن و مووچەکانیان وەربگرن".

ئەم پرۆسەیە بە دەستپێکی دابەشکردنی مووچەی مانگی 5ی سەرجەم فەرمانبەرانی حکومەتی عیراق هەژمار دەکرێت، بەو پێیەو مانگانە لەسەرەتادا مووچەی خانەنشینان دابەشدەکرێت و رۆژانە هەر وەزارەتەو وادەی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی رادەگەیەنێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی 4یان پێنەدراوە لەگەڵ ئەوەی لیستی مووچەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق کراوەو هەرێم چاوەڕوانی عیراقە بۆ خەرجکردنی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP