سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق لە بەغداد کۆبۆوە

عێراق
10:45 - 2025-04-10

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق لە بەغدا کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەبوون، جەخت لە پاراستنی سەربەخۆیی دادگاکان کرایەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا پابەندبوون بە دەستوور وەک سەرچاوەی بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ تەواوی پێکهاتەکانی عیراق تەکیدی لەسەر کرایەوە.

سەرۆک بافڵ گرنگیی رۆڵی دادگای فیدراڵی بەرزنرخاند لە یارمەتیدانی هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکان، بە تایبەت پرسی مووچە و شایستە داراییەکان ووتی: یەکێتی پشتیوانی لە هەموو ئەو بڕیارانە دەکات کە مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستەبەردەکەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP