سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەوەی جەخت لە گەڕاندنەوەی عێراقییەکانی کەمپی هۆلی ڕۆژاوای کوردستان دەکاتەوە و دەشڵێت: مەترسی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە دروست دەکات.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پابەندن بە گەڕاندنەوەی عێراقییەکانی کەمپی هۆڵ و داواش لە هەموو وڵاتان دەکەین، هاووڵاتییەکانیان لە کەمپەکە ببەنەوە، چونکە مەترسیی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە دروست دەکات.
راشیگەیاند، عێراق بەم زووانە بۆ هەمیشە کۆتایی بە دۆسییەی کەمپەکان دەهێنێت و هەموویان دادەخات.
کەمپی هۆل دەکەوێتە باشوری شاری حەسەکەی سوریا و خێزانەکانی چەکدارانی داعشی تێدا دەستبەسەرکراون و لەژێر کۆنتڕۆڵ و ئیدارەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)دان، ئەمساڵ خێزانی بە رەچەڵەک عێراقی کامپەکە گەڕێنراونەتەوە عێراق.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP