وەزارەتی نەوتی عیراق: لە غازەی بەهەدەرچووی کێڵگە نەوتییەکان کارەبا بەرهەم دەهێنین

عێراق
20:36 - 2025-04-07


حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق راگەیاند: بۆ وەبەرهێنانی غاز لەسەرجەم كێڵگە نەوتییەكان گرێبەستیان لەگەڵ كۆمپانیاكانی غاز كردووە بۆ سورد وەرگرتن لەو غازەی رۆژانە بەهەدەردەدرێت و بڕیاریشە ئەو غازە بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا بەكاربهێنرێت.
وتیشی: توانراوە تا ئێستا بەرێژەی لە (67%) سوود لەو جۆرە غازە وەربگیرێت و تا كۆتایی ئەمساڵیش رێژەكەی بۆ لە (70%) بەرز دەكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئامانجی سەرەکی لە وەبەرهێنانی غازدا دەگەڕێتەوە بۆ دابینکردنی سەرچاوەی وزە بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەپێی ئەو پلانەی دارێژراوە تا كۆتایی ساڵی (2028) ئەو غازەی لە كێڵگەكاندا بەبێ سوود سوتێنراوە، دەگۆڕدرێن و بەتەواوی سوودیان لێوەردەگیرێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP