سودانی: داهاتی باج بە رێژەی 22% زیادی کردووە

عێراق
17:45 - 2025-04-07


سەرۆکوەزیرانی عیراق دەڵێت بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە داهاتی نەوت، حکومەت پلانی هەیە داهاتی باج و گومرگ زیاد بکات.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: حکومەت کاری بۆ ئەوە کردووە زۆرترین داهات لەرێگەی باشترکردنی سیستمی باج و گومرگ و بەرزکردنەوەی داهاتی نانەوتی کۆبکاتەوە و ئەوەش هۆکارێکی باشبووە تا کەمتر پشت بە داهاتی نەوت ببەستن.
راشیگەیاند: کار لەسەر بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی گومرگی دەکەن، کە سیستمێکی ئۆتۆماتیکی جیهانییە بۆ رێکارەکانی گومرگی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان.
بە وتەی سودانی، بەراورد بە ساڵانی رابردوو، داهاتی گومرگەکان نزیکەی 128% زیادی کردووە، هاوکات داهاتی باج نزیکەی 22% زیادی کردووە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP