مانگی رابردوو 74 بوومەلەرزە لە عیراق روویانداوە

عێراق
12:11 - 2025-04-07

لەمانگی ئاداردا 74 جار بوومەلەرزە لە عیراقی داوە و بەرزترین پلەیان گەیشتووەتە 5.1 پلەی رێختەر و زۆرترین بوومەلەرزەش لە سنووری پارێزگای سلیمانی بووە.
بەشی چاودێری بومەلەرزەزانی دەستەی گشتی کەشناسی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق لە نوێترین راپۆرتی مانگانەیدا ئاشکرای دەکات لەمانگی ئاداردا 74 حاڵەتی بوومەلەرزە لە عیراق تۆمارکراوە و لەو ژمارەیە 46 بوومەلەرزەیان لە ناوخۆی عیراق بوون و 28ی دیکەیان لەدەرەوەی سنووری عیراق بوون و کاریگەری لەسەر عیراق هەبووە، لەوانە (23) بوومەلەرزە لە ناوخۆی ئێران و 3 بوومەلەرزەش لە ناو تورکیا و لەهەر یەک وڵاتانی  سوریا و سعودیە و کوێتیش یەک بوومەلەرزە روویانداوە و گاریگەرییان لەسەر عیراق هەبووە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەکان لەو 74 بوومەلەرزەیەی تۆمارکراوە و زۆرترین بوومەلەرزە لە سنووری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بوون کە 17 جار لە سلێمانی و 2 جار لە هەولێر و 2 جار لە دهۆک و 21 جاریش بوومەلەرزە لەدوز و کفری و خانەقین تۆمارکراوە.
بەپێی راپۆرتەکە بەهێزترین بوومەلەرزە 5.1 پلەی رێختەر و کەمترینیشیان یەک پلە بووە و 17 بوومەلەرزەیان لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون و 2 بوومەلەرزەش لە هەولێر و  لەزاخۆ تۆمارکراون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP