جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عیراق: تێپەڕاندنی هەمواری یاسای هەڵبژاردن قورسە

عێراق
11:59 - 2025-04-07

لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عیراق دەڵێت: تێپەڕاندنی پێشنیازی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق قورسە و ئەندامێکی پەرلەمانەکەش هۆکارەکەی بۆ رازینەبوونی ئۆپۆزسیۆن دەگەڕێنێتەوە.
مورتەزا ساعدی جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: تێپەڕاندنی پێشنیازەکە لەم کاتەدا کارێکی سەختە، بەتایبەت کە وادەی هەڵبژاردنی عێراق نزیکبووەتەوە و کۆمسیۆنیش ئامادەکاری کردووە، بەو پێیەی شەش مانگی پێویستە بۆ ئامادەکاری پرۆسەی هەڵبژاردن.
لەلایەکی دیکەوە رائد مالیکی ئەندامی پەرلەمانی عێراق پێشنیازەکەی پێشکەشکردووە دەڵێت: بیرۆکەکەم بەشێوەیەکی رێکخراو و یاسایی داڕشتووەتەوەو بەپێی پێشنیازەکە لە سەدا 20ـی کورسییەکان بۆ ئەو کەسانەیە کە زۆرترین دەنگ لە لیستی هەڵبژاردنەکان بەدەستدەهێنن، لە سەدا 30ـی کورسییەکانیش بۆ ئەو کەسانەیە زۆرترین دەنگ لە کاندیدکردنی تاکە کەسیدا بەدەستدەهێنن.
بەگوێرەی وتەکانی مالکی، ئەم سیستمە رەنگە لەلایەن لە سەدا 50ـی پەرلەمانتارانەوە قبوڵ بکرێت، بەڵام پێشبینیدەکات ئۆپۆزسیۆن دژی بوەستێتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP