بڕیاری لێبوردنی گشتیی بۆ ئازادکردنی زیندانیكراوان لە عیراق چووە بواری جێبەجێکردنەوە و وەزارەتی دادیش رایدەگەیەنێت:"تاوەکو ئێستا هەزار زیندانیكراو بە بریارەکە ئازاد کراون".
وەزارەتی دادی عیراق لە راگەیەندراوێکیدا ئاشکرای دەکات:" لەسەر راسپاردەی خالید شوانی وەزیری داد، تایبەت بە ئاسانکاریی لە رێکارەکانی بڕیاری لێبوردنی گشتیی، تاوەکو ئێستا 1000 زیندانیكراو ئازاد کراون کە بڕیاری لێبوردنی گشتی دەیانگرێتەوە".
ئاماژەی بۆئەوەشكردووه: " ئازادکردنی زیندانیكراوان دوای تەواوکردنی رێکارەکانی ئازادکردنیان دێت، هەروەها بڕیارەکەش پلەی کۆتایی وەرگرتووە".
لە کۆتایشدا وەزارەتی داد رایدەگەیەنێت:" ئەم رێکارە دوای هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی عیراقی و لیژنە یاساییەکان بە هەماهەنگی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی دێت، کە بەردەوام لە کاردا بوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری لێبوردنی گشتیی بۆ ئازادکردنی زیندانییەکان".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP