ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە و یەکێک لەبڕگەکانیش یاسای حەش*دی شەعبیە، کە هۆکاری پەکخستنی دانیشتنەکانی پەرلەمانە.
بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە کە 7 بڕگەیە و بڕیارە رۆژی دووشەممە 24-3-2025 پەرلەمانی عیراق دەست بە کۆبوونەوەکانی بکاتەوە.
لەکارنامەکەدا هاتووە:" لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پرۆژە یاسایەک دەکرێت و دەنگ لەسەر پرۆژە یاساییەکی دیکەش دەدرێت، یەکێک لەو پرۆژە یاسایانەی خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت، پرۆژەی خزمەت و خانەنشینی حەش*دی شەعبییە کە لە 18 ماددە پێکهاتووە و لەماوەی رابردوودا بەهۆی ناکۆکی هێزە شیعەکانەوە لەسەری، کارەکانی پەرلەمان پەکیکەوت".
یاسای خزمەت و خانەنشینیی حەشدی شەعبی، کێشەی لەنێوان سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دروست کردووە، هەندێکیان لەگەڵ ئەوەن بەزوویی تێپەڕێنرێت، هەندێکی دیکەشیان تێبینیان لەسەری هەیە، چونکە بەگوێرەی پرۆژەکە، چوار هەزار ئەفسەر و فەرماندەی حەشد خانەنشین دەبن.
دانیشتنەکەی نوێنەران خراوەتە سەعات 8:00 ی ئێوارەی دووشەممە 24ی3ی2025.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP