كۆمسیۆن ئاماری نوێی تۆماری بایۆمەتری دەنگدان رادەگەیەنێت

عێراق
19:13 - 2025-03-21

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاماری هەفتەیەكی تۆماری بایۆمەتری دەنگدانی ئاشكراكرد، كە زیاتر له 23 هەزار كەسە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە دوو هەزار كەسیان لە هەرێمی كوردستان بوون.
بەگوێرەی ئامارەکانی كۆمسیۆن، لە هەرێمی كوردستان كە هەرسێ پارێزگای هەولێرو سلێمانی و دهۆك دەگرێتەوە،  818 كەس ناویان تۆمار كراوە، كە لەو ژمارەیە 261 كەسیان لەسلێمانی و 220 كەس لەهەولێر و 337 كەس لەدهۆك لەماوەی هەفتەی رابردوودا تۆماركراون.
لە رەسافەی بەغداش زۆرترین كەس تۆماركراون و تۆماری بایۆمەترییان بۆ كراوە كە چوار هەزار و 685 كەسە.
کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکردوە: لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا 15 هەزار و 184 کارتی دەنگدانیشی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشکردووە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، بەبڕیاری كۆمسیۆن پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە ڕۆژی 20-10-2024 ئەنجامدرا، تۆماركردن و وەرگرتنەوەی كارتی بایۆمەتری دەنگدان ڕاگیرا، دواتر كۆمسیۆن رۆژی 3-12-2024 بڕیاریدا تۆماركردن و دابەشكردنی كارتی بایۆمەتری دەنگدان لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP