وەزیری دادی عیراق بۆ رێزگرتن لە قوربانیدانی وارسی شەهیدان و ساڵیادی قوربانیانی دەستی رژێمی بەعسی لەناوچوو،بڕیاری لێخۆشبوونی لە كرێی خزمەتگوزارییە دادییەكان بۆ كەسوكاری شەهیدان دەركرد.
لەڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی دادی عیراق بڵاویكردەوە:" د. خالید شوانی وەزیری داد بڕیاریداوە بەبەخشینی وارسی شەهیدانی پلە یەك لە قوربانییەكانی رژێمی لەناوچوو، لە كرێی خزمەتگوزارییە وەرگیراوەكان لە هەموو فەرمانگە دادییەكان لەوانەش، پێشمەرگە، هێزە چەكدارەكان، حەشدی شەعبی و قوربانییەكانی دەستی تیرۆر".
هەر لەڕاگەیەنراوەکەدا وەزیری داد ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە:"ئەو بڕیارە رێزگرتنە لە قوربانیدان و كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر خێزانەكانیان، هاوكات، تەئكیدی لەسەر پێویستی دابینكردنی ئاسانكارییە پێویستەكان بۆ جێبەجێكردنی ئەو بریارە كردووەتەوە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP