رۆژنامەی عەرەب : میلیشیاکانی عیراق ترسیان لە بڕیارە خێراکانی ترەمپ هەیە

عێراق
11:57 - 2025-03-17

دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن، گرووپە میلیشیا شیعییەکانی عێراق بە گشتی و حەشدی شەعبی بەتایبەتی ترسی ئەوەیان لێ نیشتووە لەناکاو هێرشیان بکرێتەسەر.
رۆژنامەی عەرەبی چاپی لەندەن بڵاویکردەوە، بەوپێیەی ئەمریکا گرووپە میلیشیا شیعییەکان بە باڵی ئێران دەزانێت، بەرپرسانی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە سنوورێکیان بۆ دیاریی بکات و جڵەویان بکات.
بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەکە، لە کاردانەوەدا بزووتنەوەی نوجەبای عێراقی بەیاننامەیەکیان لەبارەی ئەو هێرشەوە بڵاوکردووەتەوە، بوون و مانەوەی ئەمریکایان لە ناوچەکەدا بە ماڵوێرانی و شەڕ و پشێویی ناوبردووە. دەشڵێن، بێدەنگیی بەرەی مقاوەمە بۆ بەردەوامیی ئاگربەستی غەززە دەگەڕێتەوە و دەیانەوێت پابەندبن.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ترسێکی زۆر لەنێو میلیشیا شیعییەکان بڵاوبووەتەوە، ترسی جدیشیان لە سیاسەتە توند و بڕیارە خێراکانی ترەمپ هەیە.
15ـی ئەم مانگە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، فەرمانی هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر حوسییەکان کرد، پەیامێکی هۆشداریشی دایە ئێران و داوای کرد دەستبەجێ هاوکاریی و پشتیوانیی بۆ حوسییەکان رابگرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP