ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگهیاند،
وڵاتەکەی جددییە لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق، هاوکات جەختی لەسەر
ڕەتکردنەوەی هەرچەشنە دەستوەردانێکی دەرەکی کردەوە له وڵاتهكهیاندا.
ئەسعەد شەیبانی لە میانی کۆنگرەیەکی
ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ فوئاد حسێن، هاوتا عێراقییەکەی له بهغدا، ڕایگهیاند،
"لە چوارچێوەی هەوڵەکانمان بۆ پشتڕاستکردنەوەی یەکڕیزی نێوان عێراق و سوریا
سەردانی بەغدام كردوه .
وتیشی "هاوبەشی بەهێز لەگەڵ عێراق وامان
لێدەکات لە بەرامبەر دەستوەردانی دەرەکی زیاتر بەرگریمان هەبێت". ئامانجیشمان لە سەردانەکەمان بۆ عێراق
بەرزکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و لابردنی بەربەستەکانی نێوان هەردو وڵاتە".
لای خۆشییەوە، فوئاد حسێن، وهزیری دهرهوهی عێراق
پێشوازی عیراقی لە ڕێككهوتنی نێوان ئهحمهد شهرع، و مهزڵوم كۆبانێ، راگەیاند.
وتیشی: پەیوەندییەکانی عێراق و سوریا مێژویین، و هەڕەشەکانیش
هاوبەشن، هەردوولاش بەدەست سیاسەتەکانی بەعسەوە زەرەرمەند بوینه".
فوئاد حسێن ئاشکرای کرد، لەگەڵ لایەنی سوریا باسیان
لە جموجۆڵەکانی داعش و بیرۆکەی پێکهێنانی ژورێکی ئۆپراسیۆنی هاوبەش کردوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی
داعش .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP