دوا لە ئیزدییەكانی شەنگال دەكرێت سەردانی فەرمانگەی تۆماری خانووبەرە بكەن

کوردستان
20:49 - 2025-07-21

خالید شوانی وەزیری دادی عیراق، داوا لەو هاوڵاتییە ئێزیدیانە دەکات کە نوسراوی شارەوانییان هەیە سەردانی فەرمانگەی تۆماری خانووبەرە (تسجيل عقاري) شەنگال بکەن، بەمەبەستی تەواوکردنی مامەڵەی تاپۆکردنی خانووەکانیان.


لەسەر رێنمایی و فەرمانی وەزیری داد هەموو ئەو هاوڵاتییە ئێزیدیانەی نوسراوی شارەوانییان هەیە دەتوانن سەردانی تۆماری خانوبەرەی شەنگال بکەن بەبێ پابەندبوون بەکات و دانانی سرەی پێشەوختە، هەروەها بەمەبەستی تۆماركردنی مامەڵەی هاوڵاتییانی ئێزدی لە شنگال كاتی دەوامی رەسمی لە فەرمانگەی تۆماری خانوبەرە لە لە سەعات٨ی بەیانی بۆ ٥ی ئێوارە و بەسیستەمی دوو شەفت بەردەوام دەبێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP