ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی، پشتیوانێکی گەورەی خەباتی مەدەنی و ڕێکخراوەییە

کوردستان
15:49 - 2025-07-21


هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازی کرد لەهەڤاڵانی ناوەندی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان لەچەمچەماڵ و ڕایگەیاند لەچوارچێوەی گۆڕانکارییە ئۆرگانیەکاندا، یەکێتی پێداچونەوەی جدی و گشتگیر بەکۆی کارو خەباتی ڕێکخراوەیی دەکات.
هەڤاڵ جێگری سەرۆک، باسی لەوەکرد پێوستە خەباتی ڕێکخراوەیی و سەندیکایی چالاکانەتر لەهەلومەرجە نوێیەکاندا بەدیدگای نوێ و سەردەمی کۆششی خۆیان بکەن، لەوبارەیەوە وتی: "بەتایبەتی لەكاروباری ڕێكخراوە دیموكراتییەكاندا کەیەکێتی پشتیوانێکی گەورەی خەباتی مەدەنی و ڕێکخراوەییە".
ئینجا هەڤاڵانی ڕاسپارد کەزیاتر تواناکانی خۆیان یەكبخەن بۆ جێبەجێكردنی ڕوانگەکانی یەکێتی لەخەباتی ڕێکخراوەییدا، بەوجۆرەی ئەركە ڕێكخراوەییەكان دەیخوازێت. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP