هونەرمەند نەرمین قادر خانمەکەی بەرنامەی بەرنامە،
تەندروستی ناجێگیرە و بۆ جاری دووەم لە بەغدا نەشتەرگەری سەری بۆ ئەنجامدراوە.
لۆلان ئازاد کچی هونەرمەند نەرمین قاردر لە بارەی
تەندروستی دایکییەوە دەڵیت، گرێی شێرپەنجەیی لە سەریدایە و ئەمە دووەم جارە هەمان
نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدرێت جگە لە چەندین نەشتەرگەری تر، تەندروستی باش نییە و ئێستا
لە ماڵەوە پشوو دەدات.
باسی لەوەش کرد پێنج رۆژ پێش ئێستا نەشتەرگەرییەکەی
بۆ کراوە و دەبێت دوور بێت لە ژاوە ژاو، هاوکات سەرجەم تێچووی چارەسەرەکانی لەسەر
ئەستۆی خۆیان بووە و نەشتەرگەریەکی دیکەی ماوە بۆ جگەری و بەنیازن بیبەنەوە بۆ بەغدا،
لەبەر ئەوەی ئەو ئامێرەی نەشتەرگەریەکانی پێدەکرێت لە کوردستان بوونی نییە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP