رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك پێشوازیی له وه‌فدێكی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نووسه‌ران و ئه‌دیبانی كرد‌و پشتوانیی خۆی بۆ نووسه‌رانی و ئه‌دیبانی شاره‌كه دووپاتكرده‌وه.
لە دیدارێکدا کە پەروین فاتح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا ئامادەی بوو، تیشک خرایە سەر ڕۆڵی گرنگیی ئەدیبان و نووسەران لە دەوڵەمەندکردنی بزاڤی ڕۆشنبیریی لە شارەکەدا.
پارێزگاری كه‌ركوك لە وتەیەکیدا ئاماژەی بۆئەوەكرد كه:" کەرکوک خاوەنی میراتێکی گەورەی ڕۆشنبیرییە، لەهەمان كاتدا پشتگیریی و پشتیوانیی تەواوی بۆ سەرجەم چالاکییە ڕۆشنبیریی و هونەرییەکان دووپاتكرده‌وه کە خزمەت بە ناسنامەی کەرکوک و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی دەکەن."
هه‌روه‌ك ره‌زامه‌ندیی دا له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرۆژه بۆ خزمه‌تكردنی نووسه‌ران و ئه‌دیبان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP