یەكینەكانی پاراستنی ڕۆژهەڵات (یەرەكە) باڵی سەربازیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاك) ئهنجامدهری هێرشە درۆنییهكەی دوێنێی سنووری پێنجوێنی ئاشكرا كردو رایگهیاند، لهو هێرشهدا ئەندامێكی هێزەكانیان شههیدبووه.
ئەمڕۆ یەكشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا (یهرهكه) ئاماژهی بۆئهوهكردووه كه:" ئهو هێرشه ئاسمانیهی كه دوێنێ لە گوندی شیوەگوێزانی سەربە شارۆچکەی پێنجوێن ئەنجامدرا، هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانمانی کردوەتە ئامانج. "
باسی لهوهشكردووه كه :"دەوڵەتی ئێران زۆر جار کە دەکەوێتە ناو حاڵەتی تەنگییەوە پەنا بۆ ئەو جۆرە هێرشانە دەبات، هێرشەکان بۆ سەر گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەها فشارەکان بۆ سەر ژنان و لەسێدارەدانی ڕۆژانەی گەلەکەمان، دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاڵۆزی ئەم (سیستەمە بێهیوایە)".
ڕاگەیەندراوەكە ئهوهشیخستووهتهڕو كه:" لە کاتژمێر 8:45 خولەکی بەیانی ڕۆژی 19ـی تەمموزی 2025 هێزەکانیان لە ناوچەی پێنجوێن لەلایەن درۆنی خۆکوژی ئێرانەوە کرانە ئامانج و بەهۆیەوە یەکێک لە هەڤاڵەکانیان بە ناوی (سمکۆ کۆبانێ) شەهید بو".
یهرهكه دهڵێت:" "ئێمە وەک هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرامبەر ئەم جۆرە هێرشانەدا بێ بەرگریی نامێنینەوە و تا کۆتایی لە چوارچێوەی مافە ڕەواکەماندا بەرگریی لە خۆمان دەکەین. بە هیچ شێوەیەک هێرش ناکەینە سەر هیچ کەسێک، بەڵکو هەمیشە بەرگریی لە خۆمان دەکەین و لە بەرامبەر هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر گەل و هێزەکانمان بێچارە نامێنینەوە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP