به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌ی سنووری پێنجوێن 500 دۆنم پوش و پاوان سووتاون

کوردستان
17:11 - 2025-07-20


دوێنێ لەلایەن فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانەوە لە سنووری قەزای پێنجوێن ئۆتۆمبێلێك كرایە ئامانج و كەسێك گیانیلەدەستداو كەسێكی دیكەش بریندار بوو، هاوكات بەهۆی رووداوەكەوە لە دوێنێوە ئاگر لە ناوچەكە كەوتووەتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی و پۆلیسی دارستانی سنوورەكە سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن.

بەپێی زانیارییەكان بەهۆی ئەوەی ناوچەكە سەخت و شاخاوییە و كەوتووەتە نێوان هەردوو وڵاتی عیراق و ئێران ژمارەیەكی زۆر مینی تێدا چێندراوەو ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی نەتواندرێت ئاگرەكە بە ئاسانی كۆنترۆڵ بكرێت.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی گەرمكی سەر بە قەزای پێنجوێنش رایگەیاند: "بەهۆی ئاگرەكەوە نزیكەی 500 دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتاون و هەوڵەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە بەردەوامن".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP