وەفدێکی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەران
لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆبوونەوە و لە
میانەی دیدارەکە گفتوگۆکرا لەسەر چەند پرسێکی هەنوکەیی و بەتایبەت لێکتێگەیشتنی
ئەم دواییەی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی
پەیوەست بە نەوت و موچەی موچەخۆرانی هەرێم.
لەو بارەیەشەوە د.نەرمین مەعروف ئەندامی
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاندووە: "لەکۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لە گرنگی زمانی گفتوگۆ و دانوستان
بۆ روبەڕوبوونەوەی کێشە و ئاڵنگارییەکان و پاراستنی مافی هەموو هاوولاتییانی عیراق
لە چوارچێوەی یاساکان و دەستوری هەمیشەیی".
د.نەرمین مەعروف راشیگەیاندووە: "سەردانی
وەفدی فراکسیۆنی یەکێتی بەمەبەستی گەیاندنی چەند داواکارییەکی پەیوەندیداربوو بە
مافی هاووڵاتییان لە چین و توێژە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و بە سوپاسەوە سەرۆک
وەزیران رەزامەندی لەبارەیانەوە دەربڕی".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP