ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق تایبەت بە مووچە و هەناردەى نەوت کۆدەبێتەوە

کوردستان
09:41 - 2025-07-17

ئەمڕۆ کۆبوونەوەى نائاسایی ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق تایبەت بە مووچە و هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان ئەنجامدەدرێت، بەپێى زانیارییەکان  کۆبوونەوەکە پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.
راوێژکارێکى سەرۆکوەزیرانى عێراق، راگەیاند، پاشنیوەڕۆى رۆژى پێنجشەممە 17ـى تەمموز دانیشتنە نائاساییەکە ئەنجامدەدرێت".
ئەوەشى دووپاتکردەوە، لەبەرئەوەى لێکتێگەیشتنەکە تەواو کراوە، ئێستا تەنیا کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقى ماوە تاوەکو رەزامەندیى لەسەر دەدرێت.
رۆژى 15ـى تەمموز، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق تایبەت بە پرسى مووچە و یەکلاکردنەوەى لێکتێگەیشتنى هەولێر و بەغداد کۆبووەوە و پاش ئەو کۆبوونەوانە حکومەتى هەرێمى کوردستان رەزامەندى لەسەر لێکتێگەیشتنەکە دەربڕى.
بەگوێرەی لێکتێگەیشتنەکە،  مانگانە 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی و 230 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە رادەستى بەغداد دەکرێت، لە بەرامبەردا حکومەتى عێراق مووچەى مووچەخۆران خەرجدەکات.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP