ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ به‌ درۆن هێرشكرایه‌ سه‌ر كیڵگه‌یه‌كی نه‌وتی هه‌رێم

کوردستان
21:06 - 2025-07-16


ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی7ی2025 بۆ دوومینجار هێرشی درۆنی کرایە سەر  سەر کێڵگەی نەوتی شێخان.

بە گوێرەی زانیارییە میدیاییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم هێرشی درۆنی کرایە سەر کێڵگەی نەوتی شێخان، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و زیانی ماددی هەبووە.

هێرشی یەکەمیان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکە لەبەرەبەیانی ئەمڕۆدابوو، دووەمیشیان لە ئێوارەدا بوو. 

سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکانی بەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندبوو: "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی تەمووزی 2025لە رێگای درۆنی بۆمبرێژکراوەوە ژمارەیەک هێرشی تیرۆریستی کرایە سەر کێڵگەکانی نەوتی تاوکێ و پێشخابوور و عین سفنی لە ئیدارەی سەربەخوی زاخۆ و قەزای شێخان سەر بە پارێزگای دهوک، هەر چەندە هێرشەکان زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆری بە ژێرخانی کێڵگەکان کەوتووە".

هەر لەراگەیەنراوەکەدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوەشکردبوو: "وەزارەتمان بانگەوازی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی و کومەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە بە زووترین کات بێنە سەر خەت بۆ پاراستنی گیانی کارمەندانی مەدەنی و ئەمنیەتی وزە و رێگریکردن لە هێرشی دیکە بۆ سەر کەرتی وزەی کوردستان و وەزارەتیشمان هەموو هەوڵێکی خۆی بۆ پاراستنی گیانی کارمەندانی کەرتی ووزە و پێگەی ستراتیجی خۆی لە دابینکردنی سەقامگیری ووزە لە ناوچەکە و جیهان دەدات".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP