محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە شاری موسڵ و لە رێورەسمێکدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵی کردەوە.
فڕۆکەخانەکە لە ساڵی 2014 و لەدوای هێرشەکان بۆ سەر شارەکە لەکارکردن وەستا، دواتر و لە ساڵی 2017 توانرا کۆنتڕۆڵبکرێتەوە، بەڵام بەهۆی بێکەڵکبوونی زۆرێک لە ئامێر و کەلوپەلەکانی و خاپووربوونی بەشێک لە بیناکەی نەتوانرا بکرێتەوە.
لە ساڵی 2022 وەوە دەست بە نوێکردنەوەی فڕۆکەخانەکە کرا، هەرچەندە ماوەی زیاتر لە مانگێکە کارەکانی پرۆژەکە تەواوبووە، بەڵام کردنەوەکەی بۆ ئەمڕۆ دواخرا.
لە رابردوودا فڕۆکەخانەکە بۆ گەشتە ناوخۆییەکان بەکاردەهات، بەڵام بڕیارە لە ئەمڕۆوە گەشتی نێودەوڵەتی تێدا ئەنجامبدرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP