شەوى ڕابردوو بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکى
ى.ن.ک گەیشتە بەغداو لەگەڵ فایەق زێدان کۆبۆوەو و دواتر لەگەڵ محەمەد شیاع سودانى بۆ پرسى مووچە کۆبوەوە.
کۆبوونەوەى یەکەم لە ماڵى فایەق زێدان بەڕێوەچوو
کە نزیکەى نیو کاتژمێرى خایاندووە و دواتر کۆبوونەوەى نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانى و
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بە پرسی مووچە دەستیپێکرد.
بەپێى زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا فوئاد حسێن،
وەزیرى دەرەوەى عێراق و جێگرى سەرۆکوەزیران بۆ کاروبارى ئابوورى بەشداربووە.
ئەم کۆبونەوانەش دواى کۆبوونەوەى هاوبەشى نێوان پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان، لە پیرمام دێت کە کۆدەنگیەک هەبووە بافڵ جەلال تاڵەبانى سەردانى بەغداد
بکات و رێگەچارەیەک بۆ کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغداد بدۆزرێتەوە.
کۆبوونەوەکانى بافڵ جەلال تاڵەبانى لە بەغداد بەو
ئاڕاستەیەن کێشەى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان چارەسەربکرێت و بڕیارى
ناردنى مووچە بدرێت و دواتر هەردوو حکومەت هەنگاو بە ئاڕاستەى چارەسەرکردنى کێشەکان
بنێن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP