بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی
کوردستان کۆببێتەوە و چەند تەوەرێکی گرنگ و پەیوەندیدار بە مووچە و هەناردەی نەوت
تاوتوێ بکات.
ڕۆژانی چوارشەممەی هەموو هەفتەیەك كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی
وەزیرانی هەرێمی كوردستان هەیە، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ تایبەت دەبێت بە بارودۆخی دارایی
هەرێمی کوردستان و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
کارنامەی کۆبوونەوەکە تایبەتە، بە بارودۆخی دارایی
هەرێمی کوردستان، هەروەها ڕێڕەوی دانووستان و گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ،
هاوکات پێشهاتەکانی تایبەت بە مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.
لەلایەن هەر یەک لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی
و ئابووری، کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت، ئەندامانی شاندی
دانووستانکاری هەرێم بابەتەکان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران دەخرێنە ڕوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP