وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، بە نیگەرانییەوە
چاودێریی زیادبوونی گرژییەکانی سووریا دەکات و داوای ڕاگرتنی گرژیی و پێکدادانەکانیش
دەکات، هاوکات دەستوەردانی سەربازیی ئیسرائیل و هێرشەکانی ئەو وڵاتەش بۆسەر سووریا
سەرکۆنە دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی
بەوەکردووە، عێراق بە نیگەرانییەوە چاودێری زیادبوونی گرژییەکان لە سووریا دەکات و
سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئەو وڵاتە دەکات، هێرشەکانیش وەک پێشێلکردنی سەروەریی
سووریا و هەڕەشە بۆسەر ئارامی ناوچەکە سەیر دەکات.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، عێراق داوا لە هەموو لایەنەکانی
سووریا دەکات دان بە خۆیاندا بگرن و بۆ چارەسەری کێشەکان پەنا بۆ گفتوگۆ بەرن،
هاوکات داوایان لێدەکات گرژییەکان ڕابگرن کە بەهۆیەوە نەهامەتییەکانی گەلی سووریا
زیاتر دەبن، هاوکات بەغدا پشتیوانی هەوڵە نێودەوڵەتیی و هەرێمییەکان دەکات بۆ گەڕانەوەی
ئارامی بۆ سووریا و سەرکەوتنی چارەسەری سیاسی گشتگیر و بەردەوام.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP