واده‌ی پێدانی ژماره‌ به‌حزب و هاوپه‌یمانێتییه‌كان راگه‌یه‌ندرا

عێراق
17:40 - 2025-07-15


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق وادەی راکێشانی تیروپشکی بۆ پێدانی ژمارە بە حزب و هاوپەیمانی و کاندیدە سەربەخۆکان دیاریکرد.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند:" رۆژی 5ی8ی2025، وەک وادەی راکێشانی تیروپشک بە حزب  و هاوپەیمانی و کاندیدە سەربەخۆکان دیاریکراوە".

" کۆمسیۆن لە ئامادەکارییەکانی بەردەوامە و تاوەکو ئێستا لە تەواوی عیراق 7هەزار و 926 کەس وەک کاندید ناوی خۆیان تۆمار کردووە، لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و701 کەسیان لە رەگەزی نێرن و دوو هەزار و225 کاندیدیش لە رەگەزی مێن"، جومانە غەلای وایوت.

 بڕیارە لە 11ی11ی2025، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت، کە تێیدا21 ملیۆن و 400 هەزار و 89 دەنگدەر 329 کاندید لە کۆی 7هەزار و 926 کاندید بۆ خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێرن".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە