رێژەی هەژاری لە عیراق بۆ 17.5% دابەزیوە و وەزارەتی پلاندانانییش رایدەگەیەنێت:" لە رێگای پلانێکی ستراتیژییەوە لە هەوڵدان رێژەکە بۆ 10% دابەزێنن".
وەزارەتی پلاندانانی عیراق، نوێترین ئاماری رێژەی هەژاری لە عیراق بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە: لە چەند ساڵی رابردوودا رێژەی هەژاری بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەشێوەیەک بەپێی روپێوی ئابوری و کۆمەڵایەتی رێژەی هەژاری لە ساڵی 2024دا بۆ %17.5 دابەزیوە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2022 لە نێوان 23 یان 24% بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە بەهۆی سیاسەت و پلانی حکومەتەوە رێژەی هەژاری دابەزیوە، بەشێوەیەک چەندین رێکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەژاری گرتە بەر، وەک چاودێری کۆمەڵایەتی، گەشەپێدانی فۆڕمی خۆراک و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە ناوچە هەژار نشینەکان.
لە کۆتایشدا، وەزارەتی پلاندان رایگەیاندووە وەزارەتەکە لە رێگای ستراتیژێکی نوێوە هەوڵدەدات لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا رێژەی هەژاری بۆ 10% دابەزێنێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP