سوپای ئیسرائیل ڕایگهیاند، زیاتر له 50 فڕۆكهیان زینجیرهیهك هێرشیان له ئێران ئهنجامداوه و چەندین شوێنی بەرهەمهێنانی چەکیان کردۆتە ئامانج.
سوپای ئیسرائیل بهرهبهیانی ئهمڕۆ له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، شهوی ڕابردو هێرشی کردوەتە سەر "شوێنێکی بەرهەمهێنانی سەنتەرفیوژ و چەندین شوێنی بەرهەمهێنانی چەک".
ئیسرائیل ئاماژهی بهوهشكردوه، زیاتر لە 50 فڕۆکەی شەڕکەری هێزی ئاسمانی بە ڕێنمایی هەواڵگری ورد، لە چەند سەعاتی ڕابردودا زنجیرەیەک هێرشیان بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکان لە ناوچەی تاران تەواو کرد.
ئهوهشی خستهڕو، "لە کاتی شەپۆلی هێرشەکاندا چەندین شوێنی دروستکردنی چەک کراونەتە ئامانج، لە نێو ئەو دامەزراوە بەرهەمهێنانی چەکانەی کە هێرشیان کراوەتە سەر، شوێنێکی بەرهەمهێنانی کەرەستەی خاو و پێکهاتەکانی کۆکردنەوەی موشەکی ڕوکار بۆ سەرزەوی هەبوە کە ئێران هەڵیداوە و بەردەوامە لە هەڵدانی بەرەو دەوڵەتی ئیسرائیل".
لایخۆیهوه ئاژانسی ئەسۆشییهتد پرێس بڵاویکردەوە، لە دەوروبەری سەعات 5:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە تاران بیسترا، ئەوەش دوای تەقینەوەکانی دیکە کە پێشتر ڕویانداوه.
دەسەڵاتدارانی ئێرانیش، هیچ دانپێدانانێکیان لهبارهی هێرشهكهوه نهكردوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP