ترەمپ: گەڕانەوەم بۆ ئەمریکا پەیوەندی بە ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران نییە

کوردستان
10:40 - 2025-06-17

بڕیاربوو سەرکردەکانی گرووپی حەوت دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست  تاوتوێ بکەن، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا پێش وادەی خۆی و بەپەلە گەڕایەوە ئەمریکا و دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە گەڕانەوەکەی پەیوەندی بە ئاگربەست لەگەڵ ئێراندا هەبێت، بەڵام ترەمپ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ ئەمریکا ڕایگەیاند بەپەلە گەڕانەوەم بۆ ئەمریکا بۆ ئەوە نییە کار لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران بکەم، هۆکارەکە زۆر لەوە گەورەترە.

دوای ئەوەی ترەمپ پێشوەختە کەنەدای بەجێهێشت و گەڕایەوە ئەمریکا ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ، بۆ تاوتوێکردنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەگەڕێتەوە، بەڵام ترەمپ ئەوەی ڕەتکردەوە و وتی، ماکرۆن هەمیشە بە هەڵە لە شتەکان تێدەگات.

سەرۆکی ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە کە نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، داواش لە دانیشتوانی تاران دەکات، دەستبەجێ شارەکە چۆڵ بکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووسەوە ڕایگەیاند دەبوو ئێران ئەو رێککەوتنەی پێم وتوون ئیمزایان بکردایە و  نابێت ئێران بەهیچ جۆرێک ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

هەر لەو پەیامەیدا ترەمپ هۆشداری بە دانیشتوانی تاراندا و داوای کرد دەستبەجێ تاران چۆڵ بکەن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP