سەرۆککۆماری ئێران بەکارهێنانی وزەی ئەتۆم بە
''مافی رەوا''ـی وڵاتەکەی دەزانێت و دەڵێت، بۆ بەدیهێنانی ئەم مافە، پێداگرین و
ترسمان لە هیچ هێزێک نییە.
ئەمڕۆ
بە ئامادەبوونی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە پەرلەمانی وڵاتەکە، متمانەدان
بە عەلی مەدەنیزادە، وەکو وەزیری ئابووری و دارایی خرایە دەنگدانەوە.
مەسعود پزیشکیان لە دەستپێکی دانیشتنەکەدا وتارێکی
سەبارەت بە بەردەوامبوون لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم پێشکەشکرد و رایگەیاند: ئێمە
مافی ئەوەمان هەیە لە وزەی ئەتۆم و توێژینەوە زانستییەکان سوود وەربگرین، بۆیە هیچ
کەسێک بۆی نییە ئەم مافە لە ئێمە وەربگرێتەوە.
سەرۆککۆماری ئێران جەختی لەوە کردەوە، ئێمە بۆ
بەدیهێنانی ئەم مافە، پێداگرین و لە هیچ هێزێک لە پێناو بەکارهێنانی وزەی ئەتۆم
ترسمان نییە.
هەر لەو وتارەدا مەسعود پزیشکیان رەخنەی لە
سیاسەتی نێودەوڵەتیی واشنتن گرت و وتی: ئەمریکا خەریکی زۆردارییە و پێچەوانەی یاسا
نێودەوڵەتییەکانە، رێگە دەدات ئیسرائیل دەستدرێژی و هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەمان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP