کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات لەم هەفتەیەدا باران
ببارێت و پلەی گەرماش زیاتر بەرزببێتەوە و ئەگەری خۆڵبارین هەیە.
بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسیی عێراق، ئەمڕۆ کەشێکی
هاوینەی گەرم شارەکانی عێراق گرتووتەوە و ئەگەری هەیە ئێوارە لە ناوچەکانی هەرێمی
کوردستان، بەدیاریکراوی باکووری هەولێر و سلێمانی و دهۆک باران ببارێت، لە
ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری رۆژهەڵاتی عێراقیش ئەگەری خۆڵبارین هەیە.
سەبارەت بە سبەینێ کەشناسی دەڵێت بەگشتی ئاسمان
ساماڵ دەبێت و هەندێک شوێن نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی
کوردستانیش ئەگەری هەیە باران ببارێت، پلەی گەرمای سبەینێیش هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت.
رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینیش، ئاسمان
بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP