بەگەرمی و لەدڵەوە پیرۆزبایتان لێ ئەکەم، بەبۆنەی دەستنیشانکردنتان وەک جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی تورکیا.
ئومێدەوارم لەم ئەرکە گرنگ و گەورەیەدا سەرکەوتووبن و دڵنیام بەئەزمون و لێوەشاوەییتان لەهەوڵی بێوچانت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری بەردەوام دەبیت و فاکتەری چەسپاندنی ئاشتەوایی و لێکنزیکردنەوەو برایەتی زیاتر دەبیت.
خۆشحاڵین لەمڕۆدا، هەوڵە مێژووییەکەی سەرۆک مام جەلال لەڕابردودا، بۆ پرۆسەی ئاشتی گەشتۆتە سەرەتای نەمانی توندوتیژی و هاتنەئارای ئاشتی سەرتاسەری، لەسەر ڕێبازو ڕێگەی سەرۆک مام جەلال، وەک هەمیشە پشتیوان و هاریکارتانین.
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP