عیماد ئەحمەد لە یادی یۆبیلی زێڕینی 50 ساڵەی یەکێتی
سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی راگەیاندنکارانی یەکێتی دەکات و تەئکید دەکاتەوە میدیایی
یەکێتی پابەند بە پرەنسیپەکانی راگەیاندن و پاراستنی بەها کۆمەڵایەتییەکان، دووپاتیشی
دەکاتەوە:" پەیامەکانمان ئاڕاستەدەکەین و هەمیشە راستگۆیانە لەگەڵ خەڵک و گەیاندنی
خواستەکانیان دەبین"
.
عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری
لەگەڵ ئەنجوومەنی بۆردی راگەیاندن و کەناڵەکانی راگەیاندنی یەکێتیی کۆبووەوە .
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، لەتیف نێروەیی لێپرسراوی
بۆردی راگەیاند راپۆرتێکی زارەکی لەبارەی چالاکییەکانی راگەیاندن و یادی یۆبیلی زێڕین
خستەڕوو و سوپاسی ئاڕاستەی هەڤاڵانی یەکێتیی کرد و راگەیاند بەرپرسیارانەو پیشیانە
و یەکێتیانە ئەرکەکانیان راپەڕاندن و دووپاتی لە سەرخستنی هەنگاوەکانی خۆڕێکخستنەوەو
پێداچوونەوە بە پەیامی میدیایی کردەوە.
پاشان، عیماد ئەحمەد لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای دەربڕینی
سوپاس و پێزانین بۆ سەرجەم رۆژنامەنووسان و میدیاکارانی یەکێتی لە کەناڵ و ئۆرگان
و شوێنە جیاکان کە لە ئەرکدان و لەگەڵمان نین و بە قەڵەم و بیرو هزریان خزمەتی
کوردستانەکەمان و یەکێتی دەکەن، رایگەیاند:"ئەوەی راگەیاندنی یەکێتی لە میدیاکان
دیکە جیادەکاتەوە هەست کردنمانە بە بەرپرسیارێتی و هەرگیز نەبووینەو نابینە بەشێک
لە تێکدانی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی"، بۆئەوەش جەختی لە پابەندبوون بە بڕیارەکانی
سەرۆک و سەرکردایەتی یەکێتی کردەوە و وتی:" یەکێتی هەمیشە بەشێکە لە چارەسەر نەک
کێشە، بۆیە راگەیاندنەکەشمان دەبێت بەهەمان رۆحیەتەوە کاربکات و راستگۆیانە پەیامەکانی
بگەیەنێت".
بۆ ئەم هەلومەرجەی ئێستای کوردستان و عیراق و
ناوچەکەش، لێپرسراوی مەکتەب ئەرک و سیاسەتی کارکردنی میدیایی بۆ ئەم قۆناغە
روونکردەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP