رفعەت عەبدوڵا: بەسەرۆکایەتی هەڤاڵ بافڵ، یەکێتی بۆ قۆناغێکی نوێی سیاسی هەنگاو دەنێت

کوردستان
13:05 - 2025-05-18

یەکشەممە، ٢٠٢٥/٥/١٨، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەسلێمانی هەڤاڵ (رفعەت عەبدوڵا) جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازی کرد لەهەڤاڵ (سالار مەحمود) لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان و هەڤاڵانی مەڵبەند.
هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا، ستایشی هەوڵ و رۆڵی مەڵبەندی گەرمیان و هەڤاڵانی کردو بەگرنگیەوە بایەخی گەرمیان و مەڵبەندەکەی هەڵسەنگاندو وتی:"قوربانی و تێکۆشانی گەرمیان و گەرمیانیەکان بایەخێکی گرنگیان لەلای یەکێتی هەیەو وەک هەمیشە خزمەتکارو پشتیوانیانین".
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتیی بۆ هەڤاڵانی مەڵبەندی گەرمیانی روونکردەوە کەبەسەرۆکایەتی هەڤاڵ بافڵ، لەهەموو روویەکەوە یەکێتی بۆ قۆناغێکی نوێی سیاسی هەنگاو دەنێت، لەوبارەیەوە وتی:"هەتا لەژیانی حزبی و حکومڕانیشماندا لەئاست داخوازی و داواکاری گەلەکەماندابین".
نزیکبونەوەی یادی پەنجا ساڵەی یەکێتی بۆ جۆشدانەوەی رێکخستنەکان و هەڤاڵان و خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژارنە پەرلەمانیەکەی عێراق کەبڕیارە لەنۆڤەمبەری ئەمساڵ ئەنجامبدرێت تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە بوو.
*نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک)

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP