هەڤاڵ (رفعەت عەبدوڵا) جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ٢٠٢٥/٥/١٧، شەممە، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەسلێمانی، پێشوازی کرد لە (ستیڤ بیتنەر) کونسوڵی گشتی ئەمریکا لەهەرێم.
لەسەرەتای دیدارەکەدا پەرەسەندن و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و رووداوو گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێکران.
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کەیەکێتی و هەرێمی کوردستان، هاوپەیمانی و دۆستایەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەبایەخەوە ههڵدهسهنگێنێت خوازیاری برەودانی زیاترو هاریکاری هاوبەشین لەهاوکاری کردنی هێزی پێشمەرگە لەهەموو روویەکەوەو بەهێزکردنی هەماهەنگی زیاتر لەرووی ئەمنی و رووبەڕووبونەوەی مەترسیەکانی تیرۆر.
لای خۆیەوە کونسوڵی گشتی ئەمریکا خواستى وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و پشتیوانی لەهەرێمی کوردستان لەبوارە جیاوازەکاندا دووپات کردەوە.
هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا، تیشکی خستەسەر سیاسەت و هەوڵەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەبارەت بەدوورخستنەوەی هەرێم و عێراق لەگرژی و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە، وتی:"وەک یەکێتی و هەرێم، هەمیشە فاکتەری ئاسایش و سەقامگیری دەبین لەناوچەکەدا".
سەبارەت بەگفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوولا هاوڕابون لەنزیکترین کاتدا کابینەی نوێێ حکومەتی هەرێم پێکبهێنرێت. لەوبارەیەوە هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا ئاماژەی بۆ هەنگاوو رێکاری گفتۆگۆکان کرد وتی:"وەک یەکێتی ئامانجمانە بەزووترین کات کابینەیەکی بەرپرس و خزمەتگوزار پێکبهێنرێت کەخزمەتی هەموو ناوچەکان بکات بێ جیاوازی و حکومەتی هاوڵاتی بێت".
تەوەرێکی تری دیدارەکە تایبەت بوو بەپرسی چارەسەری ئاشتی (تورکیاو پارتی کرێکارانی کوردستانی)، هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا، چارەسەرکردنی ئاشتیانەی بەپێویستیەکی هەنووکەیی قۆناغەکە وەسفکردوو وتی: "وەک یەکێتی، پشتیوانی پرۆسەی ئاشتی لەتورکیاو کۆتاییهێنان بەتوندوتیژی دەکەین، ئامادەی هەموو هاوکارییەکین لەوبارەیەوە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP