رۆژنامەی شەرقلئەوسەت: هاوینێکی گەرم چاوەڕیی عیراق دەکات

عێراق
21:11 - 2025-04-28


وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی هاوین، هەوڵ دەدەن یەدەگی غازی ناوخۆیی و هاوردەکراو لە ئەمساڵدا بەهێز بکرێت.
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ بریکارەکانی وەزارەت، راوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی کۆمپانیا و وەزارەتەکانی کەرتی نەوت کۆبووەوە و باسیان لەو بابەتانە کرد، کە لە بەرنامەی کاری وەزارەتەکەدا هەیە.
وەزیری نەوتی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لە گرنگیی دابینکردنی سووتەمەنیی پێویست بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا کردەوە.
وتیشی، وەزارەت پلانی بەهێزکردنی یەدەگی غازی ناوخۆیی و هاوردەکراوی هەیە، وەک ئامادەکارییەک بۆ بەکارهێنانیان لە هاوینی ئەمساڵدا، بەمەبەستی کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژنامەی شەرقلئەوسەت لە زاری لایەنی پەیوەندیداری کەشوهەوای عیراقەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئەمساڵ هاوینێکی سەخت چاوەڕێی عێراق دەکات.
رۆژنامەکە وتووشیەتی هۆکاری سەرەکی گەرماکە سیاسەتی ئاوە لە نێوان ئەم عیراق و دراوسێکانیدا کە زۆرجار بۆ مەرامی سیاسی لە دژی بەکاریانهێناوە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP