جێگری سەرۆکی یەکێتیی لەگەڵ لێپرسراوی سەرجەم مەڵبەندەکان کۆبووەوە

کوردستان
17:51 - 2025-04-28

جێگری سەرۆکی یەکێتیی لەگەڵ لێپرسراوی سەرجەم مەڵبەندەکانی یەکێتیی کۆبوەوە
هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا: باروودۆخە نوێیەکان خۆگونجاندنو ئەرکی نوێمان لێدەخوازێت

بەرواری ٢٨/٤/٢٠٢٥ لەبارەگای مەکتەبی رێکخستن لەسلێمانی هەڤاڵ (رفعەت عەبدوڵا) جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ لێپرسراوی سەرجەم مەڵبەندەکانی یەکێتی کۆبوەوە.
کۆبونەوەکە تایبەت بوو بەجێبەجێکردنی پرۆژەی رێکخستنەوەی سەرجەم ئۆرگانەکانی یەکێتیی هەریەک لەهەڤاڵان سەرکەوت زەکی و شوان قادر ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەی بوون.
هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا بەوردی ئاماژەی بەراسپاردەکانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داو بۆ هەڤاڵانی لێرسراوی مەڵبەندەکانی روونکردەوەو وتی: «لەژێر رۆشنایی ئەو راسپاردانەدا پرۆسەی رێکخستنەوەی تەواوی ئۆرگانەکانی یەکێتیی بەئەنجام دەگات».
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتیی لەروانگەیەکی یەکێتیانەو سەردەمیانەوە مەبەستی پرۆسەی رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی بۆ خۆ گونجاندن لەگەڵ گۆڕاوو بارودۆخە نوێیەکاندا خستەروو وتیشی:«باروودۆخە نوێیەکان خۆگونجاندنو ئەرکی نوێمان لێدەخوازێت».
تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە تایبەت بوو بەخۆئامادەکرن بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەوبارەیەوە هەڤاڵ رفعەت باسی لەجۆشدانەوەی رێکخستنەکان کردوو هێمای بۆ ئەوەکرد پێویستە رێکخستنەکانی یەکيتیی لەجاران زیاتر تەماسیان لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵک هەبێت، جێگری سەرۆکی یەکێتیی وتیشی:«هەمومان پێکەوە لەسەرەوە بۆ خوارەوە هەڵمەتی دەرگا بەدەرگا بکەین و وەک هەمیشە یەکێتیی و جەماوەر ئاوێتەی یەکتربن».
لەکۆتایی کۆبونەوەکەدا لێپرسراوانی سەرجەم مەڵبەندەکان هەماهەنگی خۆیان و رێکخستنەکانیان بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم بڕیاوو راسپاردەکان بەسەرنجەوە خستەڕوو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP