سودانی لەگەڵ پارێزگاری کەرکوک تاوتوێی وردەکارییەکانی بارودۆخی ئەمنی و ئابووری و خزمەتگوزاریان کرد

عێراق
17:24 - 2025-04-28

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، پێشوازی لە پارێزگاری کەرکوک دەکات


محەمەد شەیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی کرد لە رێبوار تەها مستەفا پارێزگاری کەرکوک، تاوتوێی وردەکارییەکانی بارودۆخی ئەمنی و ئابووری و خزمەتگوزاریان کرد لە پارێزگاکە.

لە میانەی دیداەوکەدا، چەند تەوەرێکی تایبەت بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پڕۆژەکانی گەشەپێدان لە سەرجەم قەزا و ناحیەکانی پارێزگاکە، بە پێی بەرنامەی حکومەت خرانەڕوو.

سودانی ئاماژەی بەوەکرد کە حکومەت دەیەوێت ژمارەیەک پڕۆژە لەپارێزگای کەرکوک جێبەجێ بکات، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو پرۆژانەی کە لە ئێستادا لە هەموو پارێزگاکان جێبەجێ دەکرێن، و جەختی لەسەر بەردەوامبوونی هەوڵەکان کردەوە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتیان و پەرەپێدانی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و بوژاندنەوەی ئابووری لەپارێزگاکە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
28ی نیسانی 2025

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP