کۆمیسیۆن ئاشکرایدەکات: تا ئێستا هیچ هاوپەیمانێتییەکی
نوێ بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تۆمار نەکراوە.
عیماد جهمیل، سهرۆكی تیمی ڕاگهیاندن له كۆمسیۆن
ڕاگەیاند: لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا 64 هاوپەیمانێتی تۆمار کرابوون، بەڵام تا ئێستا
هیچ هاوپەیمانێتییەکی نوێ تۆمارنەکراوە.
لەبارەی ژمارەی حزبەکانیش، عیماد جهمیل، دەڵێت:
ژمارەی ئەو حزبانەی کە ڕێگەپێدراون بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن 314 حزبە، بەڵام لەو
ژمارەیەش تا ئێستا تەنها 70ـیان بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردن خۆیان لە کۆمیسیۆن تۆمار
کردووە.
سهرۆكی تیمی ڕاگهیاندن له كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی
ههڵبژاردنهكانی عێراق، ئاماژەی بەوەشکردوە: کۆمیسیۆن درێژترین ماوەی داناوە بۆ
نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران، بە ئامانجی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ سەرجەم هاووڵاتییان
بۆ نوێکردنەوەی زانیارییەکانیان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP