نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بەردەوامە و نزیكەی
900 هەزار كەس كارتی دەنگدانیان نوێ كردووەتەوە، سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنیش
دەڵێت: هاووڵاتییان دەتوانن لە هەر ناوەندێكی تۆماركردن، كارتی دەنگدان نوێ بكەنەوە،
تەنانەت ئەگەر خەڵكی پارێزگایەكی دیكەش بن.
عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاندووە: پڕۆسەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران
لە نزیكەی هەزار و 79 ناوەندی تۆماركردن لە سەرانسەری عیراق بەردەوامە و نزیكەی
900 هەزار كەس كارتی دەنگدانیان نوێ كردووەتەوە و رۆژانە لە 8ی بەیانییەوە تاوەكو
5ی ئێوارە بەردەوامن و رۆژانی هەینی و شەممە و پشووە رەسمییەكانیش كار دەكەن.
ئاشکرایشیکردوە: هاووڵاتیان دەتوانن لە هەر ناوەندێكی
تۆماركردن، كارتی دەنگدان نوێ بكەنەوە، تەنانەت ئەگەر خەڵكی پارێزگایەكی دیكەش بن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP